سەرۆک ئۆباما ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ کاربەدەسـتانی لەشکری لە وەزارەتی بەرگری کۆبووەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی ستراتیژیـیەتی دژی داعش.
سەرۆکی ئەمەریکا گوتی تەنها بە هێزی لەشکری داعش لەناوناچێت، بەڵکو دەبێت ڕووبەڕووی بیروباوەڕەکەشی ببینەوە.
جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە وتووێژێـکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا هاوڕابوو لەگەڵ بۆچوونەکەی سەرۆک ئۆباما.