سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به‌راک ئۆباما بریاره ئه‌مرۆ له کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی کۆمونیستی ڤێتنام کۆببیته‌وه له دوواترین هه‌وڵدانه‌کاندا بۆ به هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ دوو دوژمنی پێشیندا.
سردانی سکرتێری گشتی نگوین فو ترۆنگ هه‌ره یه‌کمین سه‌ردانه له لایه‌ن رێبه‌ری کۆمونیستی ڤێتنامیه‌وه که هه‌ر به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش 40 مین ساڵیادی کۆتایی هاتنی شه‌ڕی ڤیتنام دێت.
هه‌ردوو وڵات پێش 20 ساڵ په‌یوه‌ندیه‌کانیان ئاسایی کرده‌وه و هێدی هێدی به‌ره‌و پێش ده‌چێت له ده‌مێکدا گرژیه‌کانی خۆجه‌یی سه‌باره‌ت به ده‌ستێکه‌ڵاوی چین له ده‌وروبه‌ری ده‌ریای باشور چین له چوونه‌سه‌روه‌دایه.