له‌گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی لێدوانی ڕاوێژکاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان مه‌سرور بارزانی ده‌رباره‌ی په‌که‌که ده‌بێت ناوچه‌ی قه‌ندیل چۆڵکات، خاتوو ئاواز حه‌مید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت، پێویسته حکومه‌تی عێراق پێش ئێمه هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر پرسی په‌که‌که هه‌بێت. ده‌شڵێت ڕه‌نگه بۆچوونی من جیاوزای له‌گه‌ڵ بۆچوونی به‌رێز مه‌سروور بارزانی هه‌بێت، ئیستا کاتی ئه‌وه‌نه‌بوو، ئێمه نابێت ده‌رگا له‌سه‌ر یه‌کتری داخه‌ین، باشتربوو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بۆ چاره‌سه‌رکردنی گفتووگۆ و سازانی له‌سه‌ر بکرێت.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ خاتوو ئاواز حه‌مید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.