هێزه‌کانی سوریا به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌ندامانی گروپی حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی شممه هێرشێکی گه‌وره‌یان ده‌ستپێکرد بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی هاوینه هه‌وارێک له ناوچه‌یه‌کی شاخاوی له کاتێکدا چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆنیش به تۆپبارانی دیمه‌شقی پایته‌خت وه‌لام ده‌ده‌نه‌وه.
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شارۆچکه‌ی زه‌به‌دانی ده‌بێته هۆی به‌هێز کردنی پێگه‌ی حزبوڵڵا له سنوری نێوان لوبنان و سوریا و هه‌روه‌ها ده‌شبێته هۆی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا زیاتر بتوانێت شاڕێی نێوان دیموشق و به‌یروت کۆنتڕۆڵ بکات.
زه‌به‌دانی له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه به ماوه‌یه‌کی کورت پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2011 قه‌یرانی سوریا ده‌ستیپێکرد.
ئه‌م قه‌یرانه‌ی سوریا هه‌تا ئێستا بووه به هۆی کوژرانی زیاتر له 220 هه‌زار که‌س و بریندار بوونی 1 ملیۆن که‌س.