له رۆژی سێشه‌ممه وا راگه‌یاندراوه له کابڵ پاێته‌ختی ئه‌فغانستان به‌لای که‌م پێنج که‌س کوژراوون و 20 که‌سیش بریندار بوونه له‌و کاته‌ی ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژکراو و هێڕشی برده سه‌ر کاروانێکی ناتۆ .
ووت‌و بێژێک بۆ ئه‌رکی پشتێوانی نه‌گۆری – نهشهرکهری ناتۆ ده‌ڵی هه‌موو کارمه‌ندان و که‌ره‌سته‌کانیان بێ ئه‌وه‌ی زیانیان لێ بکه‌وێ له شوێنی رووداوه‌که‌دا له رێگای سه‌ره‌کی به‌ره‌و فرۆکه‌خانه‌ی کابڵ دۆزیونه‌ته‌وه.
ووته‌و بێژی تالیبانه‌کان زه‌بیحوڵا موجاهید ووتی ئه‌وان به هێڕشه‌که‌دا هه‌ستاوون بۆ سه‌ر هێزه‌کانی داگیرکه‌راندا که ئاماژه‌یه‌که گروپی یاخی بوه‌کان بۆ هێزه‌کانی ناتۆ له وڵاته‌که‌دا به‌کار ده‌هێنی.
چه‌ند کاتژمێرێک پێشتر ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبرێژکراوو هێڕشی برده سه‌ر بارگاکانی پۆلیس له ئوستانی هیلمان و به‌لای که‌م دوو که‌س کوژراوون و فه‌ره‌تر له 50 که‌سی تریش بریندار بوونه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زۆربه‌ی زیان پێی که‌وتووه‌کان هاوڵاتیانی سڤیل بوونه له نێوانیان ژن و منداڵ.