Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشـتیمانی تورکیا کۆدەبێتەوە


دەسەڵاتدارانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی ئاسایشی ئەنجام دەدەن، هاوکاتی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا فشار دەکات بە ئاڕاستەی دروسـتکردنی ناوچەیەکی دابڕاو لە نێوان وڵاتەکەی و سوریا.

ئەردۆغان ڕۆژی دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشـتیمانی تورکیا دەکات، ئەمەش پاش چەند ڕۆژێـک لەوەی بەڵێنی دا نەهێڵێت دەوڵەتێـکی کوردی لە باکوری سوریادا دابمەزرێت.

پـێشتر ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی نزیک لە حکومەتی تورکیا ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی لەشکر فەرمانی پـێکراوە ئامادەکاری بکات بۆ دروسـتکردنی ناوچەیەکی دابڕان بە درێژایی 110 کیلۆمەتر و بە قوڵی 33 کیلۆمەتر لە ناو خاکی سوریا بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە داعش و کورد."

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کاربەدەسـتێـک ڕاپـۆرتی ئەم ڕۆژنامەیەی پشـتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆک وەزیری تورکیا شەوی یەکشەممە گوتی وڵاتەکەی ڕێوشوێنی پـێویسـتی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە هەر هەڕەشەیەکی ئاسایشی بۆ سەری هەبێت.

تورکیا هەتا ئێسـتا سەرکەوتوو نەبووە لە فشارەکانی بۆ سەر ئەمەریکا بە مەبەستی دروسـتکردنی ناوچەیەکی لەو جۆرە.

XS
SM
MD
LG