وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وڵاتی کوبای له‌و لیسته ڕه‌شه لاداوه که به وڵاتێکی سه‌رپه‌رشتیاری تێرۆریست دانرابوو.
ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی تره به ئاڕاسته‌ی گێڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی د‌یپلۆماسی له نێوان ئه‌مریکا و کوبادا له پاش 50 ساڵی دابڕانی د‌یپلۆماسی نێوانیان.
هه‌ر به ماویه‌کی که‌م پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی مانگی 4 ی له‌گه‌ڵ ڕاوڵ کاسترۆ سه‌رۆکی کوبا، براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مریکاخواستی خۆی نیشاندا بۆ لادانی کوبا له‌و لیسته ڕه‌شه هاوکاتی هه‌نگاوی هه‌ردوو وڵات بۆ کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه له واشنتۆن و هاڤانا.
کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ته‌نها 45 ڕۆژی له‌به‌ر ده‌ستدا بووه بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه به‌ڵام نه‌یکرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌و ماوه‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌ی کۆنگرێس هه‌یبوو کۆتایی پێهات و جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به فه‌رمی وڵاتی کوبای له لیستی ڕه‌شی وڵاتانی سه‌رپه‌رشتی تێرۆریزم ده‌که‌ن لادا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م دوڕگه‌یه‌ی دراوسێی ئه‌مریکا له شه‌ش مانگی ڕابردوودا هیچ پشتیوانییه‌کی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌کردووه و متمانه‌شی داوه به ئه‌مریکا له ئاینده‌شدا کاری له‌و شێوه‌یه ناکات، وه‌ک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌که بۆ لادانی کوبا له لیستی ڕه‌شی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
لادانی کوبا له‌م لیسته ده‌شێت ده‌رفه‌تی زیاتری ده‌ستڕاگه‌یشتنی بداتێ به بازاڕه دراویه‌کانی جیهان و هه‌روه‌هاش وه‌رگرتنی قه‌رز له ڕێکخراوه‌کانی وه‌ک بانکی جیهانی.
هێشتاش ئێران و سودان و سوریاش له لیستی ڕه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادان وه‌ک وڵاتانی سه‌رپه‌رشتیاری تێرۆریزم.