شه‌پۆلێکی گه‌رما له هیندوستان بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌سـتدانی به‌لای که‌م 500 هاووڵاتی و که‌شناسان وا پـێشـبینی ده‌که‌ن گه‌رماکه تا چه‌ند رۆژی ئاینده هه‌ر وا به‌رده‌وام بێت.
زۆربه‌ی مردنه‌کان له ئیاله‌ته‌کانی باشور ئاندهره پرادیش و تیله‌نگانا بووه که له‌وێدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که‌شناسی پێشبینی ده‌که‌ن پله‌ی گه‌رما بگاته سه‌رووی 40 ی سه‌دی به‌لای که‌م هه‌تا کۆتایی ئه‌م مانگه.
شه‌پۆلی گه‌رماکه رۆژانه پله‌ی گه‌رماکه‌ی گه‌یاندوه‌ته سه‌رووی 48 له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابڕدوودا که ژماره‌ی مردووه‌کان چووه‌ته سه‌ره‌وه.
نه‌خۆشخانه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆری نه‌خۆشیان بینیون که تووشی ژانه سه‌ری خۆر بوون یاخود راوه‌ستانی مێشک و که‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له له‌شدا ، بۆیه کاربه‌ده‌ستان داوایان له هاووڵاتیان کردووه له ماڵ بمێنه‌وه و نه‌چنه به‌ر هه‌تاو به تایبه‌تی له کاته‌کانی هه‌ره گه‌رمای رۆژدا.