حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌شکری ده‌سـتپـێـکردووه بۆ ڕزگارکردنی پارێزگای ئه‌نبار له ڕێکخراوی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) که له ئێسـتادا ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی داگیرکردووه.
که‌ناڵی ئه‌لعێراقیـیه‌ی نیمچه فه‌رمی حکومه‌تی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئۆپه‌راسیۆنه‌که به به‌شداری هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له نێویاندا هێزه‌کانی پـۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و خێڵه سووننه‌کان. هه‌روه‌ها به پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان که ئه‌مه‌ریکا ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنه‌که له ژێر ناوی " له‌به‌یک یا حوسه‌ین" ده‌سـتیپـێکردووه و ناوچه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ینیش ده‌گرێته‌وه.
په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سه‌دی که گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبیـیه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی هێزه‌کانی له‌شکری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له ئێسـتادا له سێ قۆڵه‌وه گه‌مارۆی شاری ڕومادیـیان داوه و توانیویانه ئه‌و ڕێگه‌یانه بـبڕن که داعش لێـیانه‌وه کۆمه‌کی بۆ ده‌چوو. گوتیشی مه‌یدانی شه‌ڕه‌که له ناوچه‌کانی باکوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له باشوری ڕۆژئاوای شـاری تکریته‌وه ده‌سـتپـێده‌کات هه‌تا ده‌گاته ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری ڕومادی.
سه‌باره‌ت به مه‌ترسی نزیکبوونه‌وه‌ی داعش له به‌غدا، ئه‌سه‌دی گوتی فه‌رمانده‌یه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا به هاوکاری له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند بازنه‌یه‌کی هێزی ئاسایشـیـیان له ده‌وروبه‌ری به‌غدا پـێکهێناوه که سه‌خته بتوانرێت ببڕێن. جه‌ختی له‌وه‌ش کرد به‌غدا هێڵی سووره و ناهێڵن که‌س لێوه‌ی نزیک بـبێته‌وه.