کاربه‌ده‌ستێکی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق ڕاده‌گه‌ێنێت هێزه‌کانی حکومه‌ت و چه‌کداره شیعه‌کان ده‌ستیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کدا که ڕۆژێک پێشتر له‌لایه‌ن ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کۆنتڕۆڵ کرابوو.
سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی پۆلیس عه‌زیز ئه‌لشاوی ده‌ڵێت هێزه‌کان هێرشی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان له ڕۆژی شه‌ممه کرده سه‌ر شارۆچکه‌ی حوسێیبه. هێزی هاوپه‌یمانی عێراق چه‌ند ملیتانیتانێکیان کوشت به‌ر له‌وه‌ی له‌و شارۆچکه‌یه بکشێنه‌وه که نزیکه‌ی 7 کلیۆمه‌تر دووره له شاری ڕه‌مادییه‌وه، که ئێستا له‌لایه‌ن ملیتانه‌کانی داعشه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه.
به‌غدا ڕاده‌گه‌ێنێت ئاماده‌کاری له ئارادایه بۆ هێرشێکی فراوان بۆ سه‌ر پارێزگای ئه‌نبار به به‌شداری ملیتانه شیعه‌کانی که ئێران پشتیوانیان لێده‌کات، که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کییان هه‌بووه له شکستپێدانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شوێنه‌کانی تری وڵاته‌که.
به‌شداری کردنی ئه‌م ملیتانانه له شه‌ڕه‌دا ڕه‌نگه گرژی تایه‌فی له وڵاته‌که زیاتر بکات.