چه‌کدارانی داعش گه‌یشـتوونه‌ته ناوچه‌ی مه‌زیق (مضيق) له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری ڕومادی و له ئێسـتادا له شارۆچکه‌ی خالیدیـیه نزیک که‌وتوونه‌ته‌وه.
مزهر حه‌سه‌ن ئه‌ندامی پـێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی بۆ ڕادیۆ سه‌وا ڕاگه‌یاند و گوتی چه‌کدارانی داعش پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن و هێزه‌کانی حکومه‌تیش به‌بێ شه‌ڕ هه‌ر ده‌کشێنه‌وه و که‌س نازانێت هۆکاره‌که‌ی چیـیه. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و دۆخه‌که هه‌روا بڕوات، ئه‌وا بنکه‌ی له‌شـکری حه‌بـبانیـیه‌ی نزیک شـارۆچکه‌ی خالیدیـیه ده‌که‌وێته ژێر ده‌سـتی داعشه‌وه.
پـێشتر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه داعش ناوچه‌ی حسێبه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری ڕومادی داگیرکرد و هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی سنووری وه‌لیدی که ده‌که‌وێته سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سوریا، ئه‌مه‌ش پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا له ده‌روازه‌که. به‌مه‌ش هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و سوریا هیچ خاڵێـکی سنووری نێوانیان نامێنێته‌وه که له ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا بێت.
خاڵی سنووری ڕه‌بیعه که له دیوی سوریا پـێی ده‌گوترێت ته‌ل کۆچه‌ر له ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه و یه‌په‌گه‌دایه. خاڵی سنووری بوکه‌مالیش له ژێر ده‌سـتی داعشدایه.