ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ڕێگه نادات پشـکنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی بچنه نێو شوێنه له‌شـکریـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی یان چاوپـێکه‌وتن له‌گه‌ڵ زانایانی بکه‌ن له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه چاوه‌ڕوانکراوه‌ی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که.
عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی له میانه‌ی ئاهه‌نگێـک ڕاگه‌یاند که بۆ ده‌رچوونی خوێندکاران له زانکۆی ئیمام حسێن له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
خامه‌نه‌یی گوتی داوای لایه‌نه بیانیـیه‌کان بۆ چاوپـێـکه‌وتن له‌گه‌ڵ زانایانی ئێرانی وه‌کو لێکۆڵینه‌وه‌یه وایه، بۆیه ئێران ڕێگه نادات به‌و شێوه‌یه سووکایه‌تی به زاناکانی بکرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران نێگه‌رانی دروسـتکردووه له‌وه‌ی ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ قایل نه‌بوونی ئێران به هه‌ندێک مه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌یشـتن به ڕێکه‌وتنێـکی کۆتایی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که.
زلهێزانی جیهان و ئێران له 2 ی مانگی چواردا ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشـکنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی پشکنینی له ناکاو بۆ هه‌ر شوێنێـک گومانی لێبکرێت چالاکی ناو‌کی نائاسایی لێ ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڤیه‌نـنا وتووێژکا‌رانی ئێرانی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌سـتیان به دانوسـتاندن کرده‌وه و بڕیاره هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام بـبێت.