پـۆلیسی تورکیا چووه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ڕێبه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کانی به‌شه‌ڕهاتوون کاتێک هه‌وڵیان دابوو ماڵه‌که‌ی بـپـشـکنن.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و نووسیویه‌تی ڕووداوه‌که ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو بووه، له‌و ده‌مه‌ی ژماره‌یه‌ک پـۆلیس به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیـیه‌وه چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ی ده‌میرتاش له دیاربه‌کر و داوایان کردووه ماڵه‌که‌ی بـپشـکنن بۆ گه‌ڕان به دوای پـیاوێـکی قاچاخچی تلیاکدا.
پـۆلیس گوتوویه‌تی که‌سێـکی نه‌ناسراو زانیاری هه‌ڵه‌ی داونه‌تێ گوایه قاچاخچیـیه‌کی له‌و جۆره له‌و بینا و نهۆمه‌یه که ماڵه‌که‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی لێـیه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیسی دیاربه‌کر ئۆباڵی ڕووداوه‌که‌ی خسـته ئه‌سـتۆی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی زانیاریـیه‌که‌ی به ته‌له‌فون وه‌رگرتبوو.
جێی ئاماژه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ته‌نها خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی و دوو کچی له‌و ماڵه‌دا ده‌ژین. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی 2014 ی سه‌رۆکایه‌تی تورکیا به پله‌ی سێـیه‌م هات. ئێسـتا سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه بۆ پارته‌که‌ی که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ده‌نگێـکی زۆر له ناوچه کوردیـیه‌کان به‌ده‌سـتبهێنێت.