براک ئۆباما سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جه‌نه‌ڕاڵی مارینز جۆزێف ده‌نفۆردی ده‌سـتنیشانکرد بۆ گرتنه ده‌سـتی پـۆستی سوپاسالاری هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی که له ئێستادا جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمپـسی له‌و پـۆسته‌دایه.
جه‌نه‌ڕاڵ ده‌نفۆردیش ته‌مه‌ن 59 سـاڵ له ئێسـتادا فه‌رمانده‌یه‌کی هێزی مارینزه و له کۆتایی سـاڵی ڕابردوو ئه‌و پـۆسته‌ی گرتبووه ده‌ست.
پـێشـتر له سـاڵی 2013 هه‌تا 2014 فه‌رمانده‌یه‌تی هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌فغانسـتان ده‌کرد. له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتی پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی بۆ هێزه ئه‌فغانیـیه‌کان ده‌کرد له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که هێشـتا به‌رده‌وامی هه‌یه. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یه‌تی هێزه‌کانی ما‌رینزی کرد له شه‌ڕی عێراق له سـاڵی 2003 ، له‌وێشه‌وه نازناوی "جۆی جه‌نگاوه‌ری" په‌یداکردووه.
ده‌نفۆرد خه‌ڵکی شاری بۆستنی ویلایه‌تی ماسهچوستسه و له سـاڵی 1977 وه بووه به ئه‌فسه‌ر له هێزی مارینز، ئه‌گه‌ر بێت و له لایه‌ن کۆنگرێس بۆ ئه‌و پـۆسته باڵایه‌ی له‌شکر په‌سه‌ندبکرێت، ئه‌وا ده‌بێته دووه‌م ئه‌فسه‌ری مارینز که پـۆستی سوپاسالاری ئه‌مه‌ریکا بگرێته‌ده‌ست. جه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر په‌یس یه‌که‌م ئه‌فسه‌ری مارینز بوو ئه‌م پـۆسته‌ی گرێتهدهست، که له سـاڵی 2005 وه هه‌تا 2007 درێژه‌ی کێشا.