Accessibility links

700 گەنجى عەرەبى سووننە مەشقیان پێكراوە به‌ڵام حکومه‌تی عێراق پشـتگوێی خستوون


700 گەنجى عەرەبى سونەى خەڵكى قەزاى حەویجە لەلایەن حكومەتى عێراقیەوە مەشقیان پێكراوە بۆ ئەوەى بەشداریان پێبكرێت لە شەڕى كۆنترۆڵكردنەوەى قەزاكەیاندا ، بەڵام لە ئێستادا حكومەتى عێراق ئەو گەنجانەى پشتگوێ‌ خستووە و ئامادە نیـیە پڕچەكیان بكات.

شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەى گشتى هێزەكانى هەفتاى پێشمەرگە، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" ئەو 700 گەنجەى مەشقیان پێكراوە سەرجەمیان خەڵكى حەویجە و ناوچەكانى دەوروبەرى كەركوكن."

ناوبراو دەڵێت"هەرچەندە ماوەى دوو مانگە مەشقیان تەواو كردووە بەڵام تا ئێستا لەلایەن حكومەتى عێراقیەوە پڕِ چەک نەكراون."

بەپێى وتەى فەرماندەى گشتى هێزەكانى هەفتاى پێشمەرگە، حكومەتى عێراق گەنجە سووننەكانى پشتگوێ‌ خستووە، هەرچەندە ئەوان وەكو هێزى پێشمەرگە داوایانكردووە پڕچەک بكرێن بۆ ئەوەى بەشێک لە سەنگەرەكانى سنوورى حەویجەیان ڕادەست بكەن.

شێخ جەعفەر مستەفا ، پێـیوایە ئەگەر حكومەتى عێراق ئەو 700 گەنجە سووننە پڕچەک بكات ڕۆڵیان دەبێت لە كۆنترۆڵكردنەوەى قەزاى حەویجەدا.

مەشقكردن بە گەنجە سووننەكانى خەڵكى حەویجە، لە كاتێكدایە هێزى پێشمەرگە و چەكدارە شیعەكانیش ترسیان لە هەڵگیرسانى شەڕى تایەفى و نەتەوەیى هەیە لە حاڵەتى هێرشكردنە سەر ئەو قەزایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:25 0:00

XS
SM
MD
LG