Accessibility links

پـێنج کارمه‌ندی که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی لیبیا به‌ کوژراوی ده‌دۆزرێنه‌وه‌


گوته‌بێژی حکومه‌تی کاتی لیبیا ده‌ڵێت ته‌رمی 5 کارمه‌ندی که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، پاش هه‌شت مانگ له‌وه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا ڕفاندبوون.

حاتم ئه‌لعریبی به‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه‌ ته‌رمه‌کان له‌ نزیک شـاری به‌یزا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، واته‌ نزیک له‌و شاره‌ی له‌ ئێسـتادا بووه‌ته‌ ناوه‌ندی حکومه‌تی کاتی.

گوتیشی ئه‌م پـێنج که‌سه‌ کارمه‌ندی که‌ناڵی به‌رقه‌ بوون و له‌ مانگی هه‌شتدا بۆ شاری تۆبروق چووبوون بۆ ڕۆماڵکردنی مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ شاره‌که‌یان ئه‌جدابیا ڕفێندرابوون.

پاشان باسی له‌وه‌کرد‌ ڕفێندراوه‌کان 6 که‌س بوون و یه‌کێـکیان توانیویه‌تی له‌ ده‌سـتیان هه‌ڵبێت، به‌ڵام هێشـتا ڕوون نیـیه‌ چۆن ڕزگاری بووه‌.

XS
SM
MD
LG