بڕیاره جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نیویۆرک کۆببنه‌وه بۆ یه‌که‌م جار له پاش ڕاگه‌یاندنی کڵێشه‌ی رێککهوتنـنامهی له‌مه‌ڕ پـرۆگرامی ناو‌کی ئێران و سوککردنی سزاکانی سه‌ر ئێران.
کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا رایگه‌یاند کۆبوونه‌وه‌که له په‌راوێزی کۆنفرانسی نه‌ته‌و ه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به په‌یمانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئێران و شه‌ش زلهێزه‌کانی جیهانی هه‌تا 30 ی مانگی شه‌شیان بۆ خۆیان دیاریکردووه بۆ گه‌یشتن به ڕیککهتنێکی کۆتایی سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی ئێران و نێگهرانییهکانی په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ڕه‌نگه بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کاربێت. ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆگرامه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه به‌کارده‌هێنێت و خوازیاره ته‌واوی سزاکانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت ئه‌وه‌ی زیانێکی زۆری به ئابورییه‌که‌ی گه‌یاندووه.
ڕه‌خنه‌گران له‌م وتووێژانه ، له‌وانه بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل، ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی دیکه زۆر نه‌رمییان به‌رامبه‌ر به ئێران نواندووه و ڕێگه ده‌ده‌ن به به‌رده‌وامبوونی بڕێکی زۆری چالاکییه ناوکیـیه‌کانی له‌و ده‌مه‌ی سزاکانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرن.
براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داکۆکی له کڵێشه‌ی ڕێكکه‌وتنه‌که کرد و جه‌ختی کردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی سزاکان دوو باره له‌سه‌ر ئێران داده‌نرێت ئه‌گه‌ر هاتوو پابه‌ندی ته‌واوی ڕێـکه‌وتنه‌که نه‌بێت.