سه‌رۆکی سودانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر گه‌ڕێکی تری سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی برده‌وه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 94 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتی هێناون له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه بایکۆتکرا.
کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌یان ڕاگه‌یاند که چوار ڕۆژی خایاند و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی چاوه‌ڕوانکرابوو بۆ درێژه‌پـێدان به مۆڵه‌تی سه‌رۆکایه‌تی به‌شیر که له‌وه‌تای ساڵی 1989 ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌که گوتی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران له‌سه‌دا 46 بووه.
یه‌کێتی ئه‌وروپا ، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها نه‌رویج ڕه‌خنه‌یان له هه‌ڵبژارنه‌که گرتووه، و ده‌ڵێن به‌هۆی نه‌بوونی دیالۆگی نیشتیمانی له سودان، پرۆسه‌یه‌کی سیاسی گشتگیری تێدا به‌ڕێوه‌ناچێت.
عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر، که‌لایه‌ن دادگای نێوه‌ده‌وڵه‌تی بۆ تاوانه‌کانی شه‌ڕه‌وه داواکراوه، له به‌را‌مبه‌ر ژماره‌یه‌ک کاندیدی پێشبڕکی کردبوو که هێنده ناودار نه‌بوون و هاوکات گروپی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆن بایکۆتی هه‌ڵبژادنه‌که‌یان کردبوو.
ئه‌لبه‌شیر به‌ڵێنیداوه کاربکات بۆ هێنانه دی ئاشتی و گه‌شه‌سه‌ندن و چاککردنی ئابوری وڵاته‌که.