ئه‌مرۆ لاینه سیاسیه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکه‌ون لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌لیژنه دهستوریهکهدا چه‌ند نوێنه‌ریان به‌رده‌که‌وێت.
له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ڕابوون مه‌عرووف سه‌رۆکی فراکسێۆنی گۆڕان له‌مباریه‌وه ده‌ڵێت یاساکه ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌که‌ی به 21 ئه‌ندام داناوه و له‌وه تێناپه‌ڕێت، هه‌روه‌ها له‌یاساکه‌دا هاتوه لیژنه‌که پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوه‌ردستان ئاماده ده‌کات، لیژنه‌که‌ش بڕیار ده‌دات ئایا به‌هه‌مان به‌رنووسی پێشودا ده‌چنه‌وه و ده‌ستکاری ئهوبڕگانه ده‌که‌ن جیاوازی له‌سه‌ره یان ئه‌گه‌ر خۆیان گه‌یشتنه ئه‌نجام وڕێکه‌وتن به‌سازدان پرۆژه‌یه‌کی نوێ له‌سه‌ره‌تاوه بنوسهنهوه، ئه‌وه ده‌کوێته سه‌ر سازانی نێوان لایه‌نه‌کان.
ڕابوون مه‌عرووف سه‌رۆکی فراکسێۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت به‌گوێره‌ی یاساکه‌ی په‌رله‌مان پرۆژه‌که‌ی ده‌ستوور به‌سازدان ئاماده ده‌کرێت، تائێستاش ڕێکه‌وتن نه‌بوه سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌که به‌رکێ ده‌که‌وێت به‌ڵام ئۆمێدمان وایه لایه‌نه سیاسیه‌کان جۆره تێگه‌یشتنێکیان هه‌بێت که‌سێکی پسپۆڕ و به‌توانا بکه‌ن به‌سه‌رۆکی لیژنه‌که و کاری لیژنه‌که به‌پیشه‌یی و پرۆفێشناڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ ڕابوون مه‌عرووف سه‌رۆکی فراسکێۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.