سه‌دان هه‌زار که‌س خۆیان ئاماده کرد بۆ به‌سه‌ر بردنی شه‌و له ده‌ره‌وه له که‌شو هه‌وایه‌کی ساردا پاش ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز ڕۆژی شه‌ممه نیپاڵی هه‌ژاند. زیاتر له 1،180 که‌س له‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا که هێزه‌که‌ی 7.8 بو له‌سه‌ر پێوانه‌ی ڕێخته‌ر. خانوبه‌ری نوێی و چه‌ندان په‌رستگای دێرینیش ڕووخان و بوو به‌هۆی هه‌ره‌سی تاوێره به‌رده‌کانی شاخی ئێڤره‌ست.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن واپێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییه‌کان له‌وه‌ش زیاتر بکات.
بومه‌له‌رزه‌که ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو که له سه‌رانسه‌ری باکوری هندستان، به‌نگلادێش ، تبنت و پاکستانیش هه‌ستی پێکرابوو و له‌و شوێنانه‌ش ببو به‌هۆی کوشتنی 50 که‌س. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له 24 ورده بومه‌له‌رزه‌ی تر له ناوچه‌که‌ی داوه.