هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ده‌ستیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر پردێکی سه‌ره‌کیدا له شاری ڕومادی ڕۆژئاوای عێراق که له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا که‌وتبووه ژێر ده‌ستی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه هاوکاته له‌گه‌ڵ داوای سه‌رله‌نوێی ڕابه‌ری باڵای شیعه‌کانی عێراق بۆ هه‌بوونی هاوهه‌ڵوێستیی نیشتیمانی له نێو ڕکابه‌ره سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌دا له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
کۆلۆنێڵ مه‌هدی عه‌باس له هێزی پۆلیس ده‌ڵێت هێزه ئاسیشیه‌کان ده‌ستیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر پردی ئه‌لهۆوز ی سه‌ر ڕووباری فورات پاش شه‌ڕێکی قورس له‌گه‌ڵ توندڕه‌واندا.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا له‌شکر و پۆلیسی عێراقی توانیویانه ناوجه‌رگه‌ی شاری ڕومادی پایته‌ختی پارێزگای ئه‌لئه‌نبار بپارێزن و پاشه‌کشه به چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکه‌ن.
هاوکات یاریده‌ده‌رێکی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی له زاری ڕابه‌ری باڵای شیعه‌کانه‌وه‌ده‌ڵێت "ئه‌وه زۆر گرنگه برا سیاسیه‌کان بگه‌نه چاره‌سه‌ریه‌کی یه‌کجاره‌کی بۆ کێشه‌کانیان."