کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکریی ده‌ڵێت که‌شتی بارهه‌ڵگری ئێرانی که له‌وانه‌یه چه‌کیان پێبێت بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی حوثی له وڵاتی یه‌مه‌نی به شه‌ڕ وێرانبوو دوورکه‌وتونه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ لێدوانێکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن که ئێران گوناهبار ده‌کات به شکاندنی ئه‌و به‌ربه‌سته ده‌ریاییه‌ی دانراوه بۆ ڕێگه‌گرتن له گه‌یاندنی چه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی یه‌مه‌ن.
ڕیاز یاسین ده‌ڵێت "ئێران له کاتێکدا ده‌بوایه کۆمه‌ک و یارمه‌تی ته‌ندروستی بناردایه بۆ گه‌لی یه‌مه‌ن به‌ڵام هێشتاش که‌شتیه جه‌نگیه‌کانی خۆی به پڕ له چه‌که‌وه ده‌نێرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ئاگری ئه‌م قه‌یرانه خۆشبکات."
کاربه‌ده‌ستانی کۆشکی سپی ده‌ڵێن به‌ڵگه‌یان بینیوه که ئێران چه‌ک ده‌دات به حوثیه شیعه‌کان له یه‌مه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاشکه‌شتی جه‌نگی خۆی ناردووه بۆ ناوچه‌که به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌وه‌ی که‌ناڵی هاتوچۆی ده‌ریایی له‌و ناوچه‌یه‌دا دانه‌خرێت.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکریی نکوڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی که‌شتیه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ڕێگه‌گرتن بێت له که‌شتیه‌کانی ئێران.