سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازی نابێت ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی درێژبکرێته‌وه.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ شه‌پـۆل عه‌باسی له به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مه‌سعود بارزانی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م بابه‌ته لای په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان و حزبه‌کاندایه. گوتیشی دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر نامه‌ی بۆ په‌رله‌مان نووسیوه تاوه‌کو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ده‌قی چاوپـێکه‌وتنه‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.