هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ژماره‌یه‌ک له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکوکیان کۆنتڕۆڵ کرد له کاتێکدا هێشتا شه‌ڕ له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و چه‌کداره‌کانی داعش له گوندی به‌شیری ڕۆژئاوای که‌رکوک به‌ده‌وامه.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای داقوق به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند هێزی پێشمه‌رگه به ته‌واوه‌تی گونده‌کانی عه‌دشانییه و عوزێریه‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه.
عه‌مید کاوه غه‌ریب گوتیشی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌بووه له کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و گونده‌دا.
ده‌قی ڕاپۆرتی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له پارێزگای که‌رکوک.