چه‌نین مانگ تێپه‌ڕ بوو به‌سه‌ر هێرشه‌کانی چه‌کدارانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌ر شاری موسڵ له‌و کاته‌وه کاربه‌ده‌ستانی عێراقی باس له ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکری ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی ئازاد کردنی شاره‌که.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پارێزگای موسڵ ئه‌سیل نوجێفی ده‌ڵێت ئاماده‌کاری بۆ ئازاد کردنی موسڵ به‌رده‌وامه له‌شکری عێراق و هێزی حه‌شدی نیشتیمانی به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و هه‌روه‌هاش هێزی پێشمه‌رگه پشتیوانیان ده‌کات.
ئه‌سیل نوجێفی له‌م وتووێژه‌دا که خالد فه‌تاح له‌گه‌ڵیدا سازی داوه ده‌شڵێت کاربه‌ده‌سته‌کانی هه‌رێمی کوردستان حه‌زناکه‌ن پێشمه‌رگه بچێته نێو شاری موسڵ له کاتێکدا ئه‌و هه‌ستی دژایه‌تی کردنی پێشمه‌رگه له شاره‌که نه‌ماوه.
ده‌قی وتووێژه‌که