سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی شه‌ممه زۆر به توندی ڕه‌خنه‌ی له عه‌ره‌بستانی سعودیه گرت و هۆشداری دا که بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی سعودی له ڕیاز به ڕێگای هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕق و کینه له یه‌مه‌ن ده‌چێنێت.
له 26 ی مانگی 3 وه هاوپه‌یمانێتی وڵاتانی عه‌ره‌ب به رێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه هه‌ڵمه‌تێکی ئاسمانیان دژ به حوسییه‌کان و چه‌کداره هاوپه‌یمانه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکی پێشوی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح ده‌ستپێکردووه. ئێران پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵداوه‌کان ده‌کات به‌ڵام نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی هاوکاری له‌شکریان بکات.
سه‌رۆکی ئێران گوتیشی کوشتنی که‌سانی سڤیل له یه‌مه‌ن نه ده‌سه‌ڵات بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه زیاد ده‌کات و نه ده‌شبێته مایه‌ی شانازی بۆیان.
ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نیش هێرشه‌کانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن به جینۆساید و تاوانێکی گه‌وره ناودێر کردووه.