ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن پـیاوێـک که سـاڵی ڕابردوو هه‌وڵی کوشـتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی دابوو، ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن دادگایه‌کی ئسته‌نبوڵه‌وه حوکمی 10 سـاڵ و 8 مانگ زیندانی درا.
به‌پـێی ڕاگه‌یاندنه‌کان سـاڵی ڕابردوو له‌و کاته‌ی هێشـتا ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیر بوو، فه‌ره‌حات یڵدز که ئه‌و حوکمه‌ی بۆ بڕاوه‌ته‌وه له بۆنه‌یه‌کدا له ئسته‌نبوڵ به ده‌مانچه له دوری که‌متر له 3 مه‌تره‌وه هه‌وڵی دابوو ته‌قه‌ی لێبکات، به‌ڵام ده‌مانچه‌که‌ی کاری نه‌کردبوو و پاسه‌وانه‌کانی ئه‌ردۆغانیش ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـتگیریان کرد.
ده‌ڵێن فه‌ره‌حات له به‌رده‌م دادگاکه گوتویه‌تی ئه‌و هه‌وڵی کوشـتنی ئه‌ردۆغانی نه‌داوه و ته‌نها ویستویه‌تی به‌و کاره‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربـبڕێت.
داواکاری گشـتی داوای له دادگا کرد حوکمی 26 سـاڵ زیندانی بۆ ده‌ربکات، به‌ڵام دادگا بۆ 11 سـاڵ و هه‌شت مانگ که‌می کرده‌ووه، به‌و پـێـیه‌ی هه‌وڵه‌که شـکستی هێنابوو.