Accessibility links

حەشدى شەعبى لە ئەنبار كشایەوە و داعش لە سەنتەرى ڕومادى نزیکبووەتەوە


ئەندامێكى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، دەڵێت چەكدارەكانى داعش چەند ناوچەیەكیان لە ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى ئەنبار كۆنترۆڵكردووە و لە نێو شارى رومادیشدا شەڕ بەردەوامە و داعش لە سەنتەرى شارەكە نزیكبووەتەوە.

شاخەوان دەلۆ ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"حەشدى شەعبى لە ناوچەكانى ڕۆژهەڵاتى ئەنبار كشاونەتەوە، بۆیە داعش كۆنترۆڵى كردوون."

ناوبراو دەڵێت"وەكو لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە هەوڵداین بۆ ئەوەى حەشدى شەعبى بەشدارى شەرِى ئەنبار بكات ، بەڵام نوێنەرانى ئەنبار داواى پڕچەككردنى عەشایەرى پارێزگاكەیان دەكەن."

حكومەتى عێراق ئامادە نیـیە عەشایەرى پارێزگاى ئەنبار پڕ چەک بكات ، چونكە پـێـیوایە زۆرینەى دانیشتوانى ئەو پارێزگایە كە سونە مەزهەبن هاوسۆزیان لەگەڵ داعشدا هەیە و ترسى لەوە هەیە ئەو چەكانە بكەوێتە دەست گروپە چەكدارەكان و دژى حكومەت بەكاربهێنرێن.

لە بەرانبەریشدا عەشایەرەكانى ئەنبار بەشدارى كردنى حەشدى شەعبى لە كۆنترۆڵكردنەوەى پارێزگاكەیان ڕەتیدەكەنەوە ، لەوە دەترسن هاوشێوەى پارێزگاكانى سەڵاحەدین و دیالە چەكدارە شیعەكان ماڵ و حاڵیان تاڵان بكرێت و بیان تەقێنێتەوە.

شاخەوان دەلۆ ، ڕوونیكردەوە هەوڵدراوە حەشدى شەعبى ڕازى بكرێت لە ناوچەى فەلوجەوە شەڕى داعش دەست پێبكات هه‌تا فشارەكانى داعش بۆ سەر شارى ڕومادى كەم ببێتەوە، وتى"حەشدى شەعبى ڕازى نەبوون."

نەبوونى متمانە لەنێوان عەشایەرە سونەكانى پارێزگاى ئەنبار و چەكدارەكانى حەشدى شەعبیدا ، دەرفەتى بۆ چەكدارەكانى داعش قۆستووەتەوە بۆ ئەوەى چەند ناوچەیەكى گرنگى ئەو پارێزگایە كۆنترۆڵ بكەن بێ‌ ئەوەى توشى ڕووبەڕوو بوونەوەى بەهێز بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00

XS
SM
MD
LG