کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن عیزه‌ت دوری جێـگری یه‌که‌می دیکتاتۆری پـێشووی عێراق سه‌دام حسێن له ئۆپه‌راسیۆنێـکی هێزه‌کانی حکومه‌تدا له ناوچه‌ی حه‌مرین کوژراوه.
ڕائید ئه‌لجبوری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه ڕاگه‌یاند و گوتی ئێستا ته‌رمه‌که به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت براوه تاوه‌کو تاقیکردنه‌وه‌ی DNA بۆ بکرێت. گوتیشی کوشتنی عیزه‌ت دوری کاردانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ی له دژی داعش له وڵاته‌که‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گوتیشی دوری یه‌کێـک بووه له که‌سه سه‌ره‌کیـیه‌کانی داعش.
به‌ڵام خدر ئه‌لمورشدی ئه‌ندامی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بـیـیه‌ی گوت ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاوکراوه‌ته که ته‌رمی کوژراوێـکی تێدایه و ده‌ڵێن عیزه‌ت دوریـیه، ئه‌وه ئه‌و نیـیه و ساخته‌یه.
له لایه‌کی دیکه وه‌فیق سامه‌ڕایی سه‌رۆکی پـێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له وێنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه عێزه‌ت دوریـیه و گوتویه‌تی چاکی ناسیوه‌ته‌وه.