ژماره‌یه‌ک له چالاکوانان و نوێنه‌رانی چه‌ند ڕێـکخراوێـک ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌رده‌م ته‌لاری وه‌زاره‌تی دادی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له شـاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌کیان سـازکرد به مه‌به‌ستی داکۆکیکردن له مافی قوربانیانی ئه‌نفال له قه‌ربووکردنه‌وه و بڕینی موچه.
هه‌روه‌ها داوای جێبه‌جێـکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقیان کرد بۆ ده‌سـتگیرکردنی 258 گومانبار به ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال.
به‌شداربووان یادا‌شتێـکیان ئاڕاسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی هه‌رێم و هه‌موو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.