له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت له پارێزگای هاتای باشوری وڵات که سنووری به ڕۆژئاوای باکوری سوریاوه‌یه، 9 که‌سی به‌ریتانی ده‌سـتگیرکردووه که هه‌وڵیان دابوو به‌ره‌و سوریا بپه‌ڕێنه‌وه.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌شکری تورکیا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستێـکی تورکیا به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه 9 که‌سه‌که بریتین له 3 پـیاو، 2 ژن، 4 منداڵ.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌کێـکه له‌و هه‌وڵانه‌ی له‌م دوایـیانه له تورکیاوه دراون بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ سوریا که هه‌ندێکیان شکستیان هێناوه و هه‌ندێـکیشیان گه‌یشتوونه‌ته سوریا. مانگی ڕابردوو له دوو هه‌وڵی جودادا ژنێـکی ته‌مه‌ن 21 سـاڵ ده‌سـتگیرکرا به‌ر له‌وه‌ی بتوانێت به‌ره‌و سوریا بڕاوت، به‌ڵام پـێشتر 3 کچی نه‌وجه‌وانی به‌ریتانیا توانیان له سنوور به‌ره‌و سوریا بـپه‌ڕێنه‌وه.