سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و دوا واده‌یه‌ی دانرابوو بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی نێوان وتووێژکا‌رانی ئێرانی و زلهێزانی جیهان له لۆزان بۆ ڕۆژی حه‌وته‌م درێژه‌ی پـێده‌را.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هاوتا ئێرانیـیه‌که‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به جیا ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ له باره‌ی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئێواره‌ی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند ئه‌و به‌ره‌وپـێشچوونانه‌ی له وتووێژه‌کانی لۆزاندا به‌ده‌ستهاتوون شایه‌نی ئه‌وه‌ن وتووێژه‌کانی بۆ درێژبکرێنه‌وه هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه.
به‌ڵام لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی چوارشه‌ممه له پاریسه‌وه گوتی وتووێژه‌کان به به‌ره‌وپـێشچوونێـکی وه‌ها نه‌گه‌یشتوون که بتوانرێت له‌سه‌ریان ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک به‌م زووانه مۆربکرێت. گوتیشی ئه‌گه‌ر پـێوست بکات ئاماده‌یه بۆ سه‌ر مێزی وتووێژه‌کان له لۆزان بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کیش له شاندی ئه‌ڵمانیا له لۆزان، ئه‌ویش گوتویه‌تی به‌ره‌وپـێشچوون بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر هیچ ڕێـکنه‌که‌وتوون. گوتوشیه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کان خوازیاربن، ئه‌وا ده‌کرێت به ڕێـکه‌وتن بگه‌ن. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد لۆران فابیۆس به‌ر له‌وه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه لۆزان جێبهێڵێت له‌گه‌ڵ فرانک ڤالتێر شتاینمایه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕێکه‌وتووه هاوکاری ته‌واو بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته بکه‌ن.
فیلیب هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش گوتی له ئێسـتادا چوارچێوه‌یه‌کی گشـتیـیان بۆ ڕێکه‌وتنه‌که هه‌یه، به‌ڵام چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کی هه‌ن پـێویسته کاریان بۆ بکرێن. گوتیشی له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی به‌ره‌وپـێشچوونێـکی گرنگیان به‌ده‌سـتهێناوه به‌ڵام هێشتا سسته.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له سویسراوه بۆ وڵاته‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه و گوته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گوتی لاڤرۆڤ لۆزانی جێهێشت پاش ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێـکی گشـتی ده‌ستنیشـان کرابوو که 31 ی مانگی سێ بوو.
عه‌باس عه‌راقچی گه‌وره وتووێژکاری ئێرانی ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی سزاکانی سه‌ر ئێران و مه‌سه‌له‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی کۆسپی سه‌ره‌کین له دانوسـتاندنه‌کاندا. گوتیشی ناکرێت به ڕێکه‌وتنێـک بگه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ لابردنی سـزاکانی سه‌ر وڵاته‌که‌ی دانه‌نرێت.
له لایه‌کی دیکه بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل داوای له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کرد سووربێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی" ڕێـکه‌وتنێـکی باش" له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ئه‌ویش سنووردارکردنی ژێرخانی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی تاران و گرێدانی مه‌سه‌له‌ی لابردنی سزاکان به گۆڕینی ڕه‌فتاری ئێران، له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌یکات و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له هه‌رێمه‌که‌دا.
هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵێـکی زۆر ده‌دات به ڕێگه‌ی وتووێژ کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران چاره‌سه‌ربکرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بژاره‌ی له‌شکری وه‌لاوه نه‌ناوه.
کۆشـکی سـپی ڕۆژی سێشه‌ممه جارێـکی دیکه هۆشداری دا که هێشـتا کرداری له‌شـکری یه‌کێـکه له بژاره‌کان بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئێران بـبێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی.