وه‌زیری به‌رگری تورکیا ده‌ڵێت ڕه‌نگه له مانگی پـێنج مه‌شق و ڕاهێنانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له وڵاته‌که‌ی ده‌سـتپـێبکات له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا.
عیسمه‌ت یه‌ڵماز ڕۆژی سێشه‌ممه له ئه‌نکه‌ره ئه‌مه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند و گوتی شوێنی ڕاهێنانه‌که دیاریکراوه، به‌ڵام هێشـتا له وتووێژدان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کاندا له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و که‌سانه‌ی مه‌شقیان پـێبکه‌ن. گوتیشی هه‌ڵبژاردنه‌که به هاوبه‌شی ده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌شـداریکردنی به‌ریتانیا له‌م کاره، عیسمه‌ت یه‌ڵماز گوتی تورکیا پشـتیوانی له به‌شداری به‌ریتانیا ده‌کات چ وه‌کو چاو‌دێر یان وه‌کو ڕاهێنه‌ر.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 19 ی مانگی دوو له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕێکه‌وتنـنامه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان و پـڕچه‌ککردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له نێوان ئه‌مه‌ریکا و تورکیا مۆرکرا له لایه‌ن (جان باس) باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌نکه‌ره و (فه‌ریدون سینیرلی ئۆغڵو) ڕاوێژکار له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا.
ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی به نزیکه‌ی 1200 که‌س له ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا بکات له تورکیا و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و قه‌ته‌ر. کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا 500 ملیۆن دۆلاری په‌سه‌ندکردووه خه‌رجبکرێت بۆ مه‌شق و ڕاهێنان به نزیکه‌ی 5 هه‌زار که‌سی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا.