ده‌یان له شاره‌کان و ئوستانه‌کانی تورکیا له رۆژی سێشه‌ممه له سه‌ر ئاستێکی به‌رفراواندا ئه‌لنتریکیان لێ براو و به هۆێ ئه‌وه‌ی ووزه‌ی یه‌ده‌ک نه‌بوو بوه هۆێ راوه‌ستانی هات و چوو و راگرتنی کاروبار و کارگوزاریه‌کان.
کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ئه‌لنتریکی تورکی( تیاس) ئاماژه‌ی به گرفته‌که کرد وه‌کو هه‌ره به‌ددترین له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵاندا.
کارگوزاریه‌کانی میترۆ و شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئیستامبول، ئه‌نکارا و شاره گه‌وره‌کانی تری تورکیادا هاتبوه راوه‌ستان و ئه‌فسه‌رانی پۆلیس دامه‌زابوون بۆ رێنماییکردنی هات و چوو له‌و شوێنانه‌ی زۆرتر ترافیک شلوغ بوه و هه‌ر وه‌ها ئاگر کوژینه‌ران بانگ کرابوون بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و که‌سانه‌ی له ئه‌سانسۆره‌کاندا گیریان خواردبوو.
له لایه‌کی تره‌وه ئاژانسی په‌یام نوچه‌ی تایبه‌تی دۆغان راده‌گه‌ێنێت که ئه‌ندامانی گروپێکی چه‌پی قه‌ده‌غه‌کراوو دادوه‌رێکی گشتیان له ئۆفیسکه‌یدا له دادگایه‌کدا له ئیستانبول به بارمته بردوون.
گروپی چه‌پی DHKP ووتی میلیشیاکانیان دادوه‌ر میهمه‌ت سه‌لیم کیراز له نێوه‌روودا رفاندوون و سێ کاتژمێریان به کاربه‌ده‌ستان داوه بۆ جێ به جێ کردنی پێنج له داخوازیه‌کانیان . پۆلیس ده‌ڵێت وت‌و وێژکه‌ران له قسه‌کردندان له‌گه‌ڵ میلیشیاکاندا له هه‌وڵدانیاندا بۆ کۆتایی هێنان به پێی داگریه‌که.
سه‌رۆکی پۆلیسی ئیستانبول سه‌لامی ئه‌ڵتونوک ووتی وت‌و وێژکه‌رانمان و ئومه‌ت کۆجاساکاڵ سه‌رۆکی ساندیکای پارێزه‌رانی ئیستانبوڵ له قسه‌کردندان له‌گه‌ڵ میلیشیاکان.