په‌رله‌مانی که‌نه‌دا پـێشـنیاره‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی له دژی داعش په‌سه‌ندکرد، له‌وانه ڕێگه‌دان به هێرشی ئاسمانی له دژی ئه‌و گروپه له سوریا و هه‌روه‌ها نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی له‌شـکری که‌نه‌دا له عێراق بۆ ماوه‌ی سـاڵێـک.
شه‌وی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی که‌نه‌دا به 142 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 129 ده‌نگ پـرۆژه بڕیاره‌که‌ی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ستیفن هارپه‌ری په‌سه‌ندکرد، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی پارته‌کانی ئۆپـۆزسیۆن.
ده‌ڵێن هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر داعش له سوریا ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ یامه‌رتی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا بدات و که‌نه‌دا دووچاری شه‌ڕێـکی هه‌رێمی بکات که له‌وانه‌یه بۆ ده‌یان سـاڵ درێژه بکێشێت.
تۆماس مولکه‌ر ڕێبه‌ری پارتی دیموکراتی نوێ گوتی ئه‌مه جه‌نگی که‌نه‌دا نیـیه تاوه‌کو بچێت شه‌ڕی تیادا بکات.
به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیر ستیفن هارپه‌ر ده‌ڵێت ده‌بێت حکومه‌ته‌که‌ی که‌نه‌دایـیه‌کان له تێرۆر بپارێزێت چ له ناو وڵات یان له ده‌ره‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ڤیدیۆکانی داعش کرد که تیایاندا هه‌ڕه‌شه‌یان له که‌نه‌دا کردبوو.
سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی که‌نه‌دا له هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی سه‌ر داعش له سوریا، ستیفن هارپه‌ر گوتی ده‌بێت نه‌هێڵین داعش هیچ شوێنێـکی پارێزراویشی له ناو ئه‌و وڵاته‌شدا هه‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه له مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردوو دوو هێرشی تێرۆرستی له که‌نه‌دا ڕوویان دا و چه‌ند که‌سێـک بوونه قوربانی. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی دوو سـاڵی ڕابردوو به لایه‌نی که‌م 6 که‌س که ڕه‌گه‌زنامه‌ی که‌نه‌دایـیان هه‌بووه له ڕێزی گروپه توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کانی سوریا و عێراق کوژراون.
ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کانی ناو که‌نه‌دا نیشـانیان داوه زۆربه‌ی که‌نه‌دایـیه‌کان پـشتیوانی له کرداری له‌شکری له دژی داعش ده‌که‌ن.