چالاکوانان ده‌ڵێن کارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی سوریا زیاتر له 12 که‌سی ده‌ستگیرکراویان کوشتووه به‌ر له‌وه‌ی گرتوخانه‌یه‌ک چۆڵ بکه‌ن له شارێکی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که به‌ر له‌وه‌ی بکه‌وێته ده‌ست جه‌نگاوه‌رانی ئۆپزسیۆن.
چالاکوانان ده‌ڵێن کوشتنی گیراوه‌کان به ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ر له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باڵه‌خانه‌کانی ئاسایشی شاری ئیدلب کراون.
شاری ئیدلب دووهه‌م گه‌وره‌ترین شاری سه‌ره‌کییه بکه‌وێته ده‌ست سه‌رهه‌ڵداوانه‌وه.
نێوه‌ندی میدیایی ئیدلب فلیمێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردۆته‌وه ته‌رمی خوێناوی به‌لانی که‌م 12 که‌سی نیشان داوه له ناو ژورێکی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری له‌شکریدا.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕاپۆرتی داوه که 15 که‌س له‌ناو ئه‌و دامه‌زراوه ئاسایشیه‌ی حکومه‌تی سوریادا کوژراون.
چه‌کداره ئیسلامیه‌کانی که لقی ئه‌لقاعیده له سوریا ڕێبه‌رایه‌تیان ده‌کات ڕۆژی شه‌ممه‌کۆنترۆڵی ته‌واوی شاره‌که‌یان کردووه و ئه‌مه‌ش گورزێکی تری به‌هێز بوو بۆ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا که له‌شکره‌که‌ی له تێکشکاندایه.