وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و پێنج زلهێزه‌که‌ی تری جیهان هه‌نگاویان ناوه به‌ره‌و ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بۆ سنوردارکردنی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران، به‌ڵام هێشتا ماویانه بگه‌نه دوا قۆناغی په‌یماننامه‌ی نێوانیان.
دیپلۆماتان که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له لۆزان له سویسرا کۆبوونه‌ته‌وه ئاماژه‌یان به‌وه کردووه تاران خواستی خۆی نیشان داوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و سه‌نته‌رفیوجانه‌ی له به‌رنامه ناوکیه‌که‌یدا به‌کاریده‌هێنێت بۆ که‌متر له 6 هه‌زار دانه و هه‌روه‌هاش ئه‌و خواسته‌ی نیشان داوه زۆربه‌ی یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌که‌ی به مه‌به‌ستی عه‌مبارکردنی بنێرێت بۆ ڕوسیا.
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و وڵاتانه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌که‌ن، به‌ریتانیا، چین، فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا، ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ک باس ده‌کرێت تاووتوێی ئه‌وه ده‌که‌ن ڕێگه به ئێران بدرێت تاقیکردنه‌وه‌ی سنورداری ناو‌کی بکات بۆ مه‌به‌ستی ته‌ندروستی به‌ڵام ده‌بێت له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه بکرێت له بنکه‌ی فۆردۆ.
به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی چاودێری ئه‌م وتووێژانه ده‌که‌ن ده‌ڵێن هێشتاش هه‌ندێک دۆسێ ماونه‌ته‌وه و دانوستاندنی له‌سه‌ر ده‌کرێت هاوکاتی به‌رده‌وامی دانوستاندنه‌کان بۆ گه‌یشتن به کڵێشه‌ی ڕێکه‌وتن به‌ر له‌و دوا واده‌یه‌ی بۆ 31 ی ئه‌م مانگی سێیه دانراوه.
له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌م واده‌یه جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که له چه‌ند مانگی ڕابردووداله‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌رده‌وام له کۆبونه‌وه‌دا بووه به‌ڕێز کیری به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆیی بۆ ئه‌مریکا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هه‌رچه‌نده بۆنه‌یه‌کیش هه‌بوو هیوای ده‌خواست تا تیایدا به‌شدار بێت.
وتووێژه ناوکیه‌کانی له لۆزان به‌ڕێوه ده‌چن که‌وتۆته قۆناغێکه‌وه هه‌ردوو لایه‌نی دانوستاندنه‌کان ده‌ڵێن که‌وتۆته سه‌ر لایه‌که‌ی تر بۆ له‌به‌ردانه‌واندن و گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویته‌ری خۆی نوسیویه "ئێران ئاماده‌یه ڕێککه‌وتنێکی باش بکات و چاوه‌ڕوانی هاوشانه‌کانیه‌تی تا هه‌مان کار بکه‌ن"
به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان له شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان که به‌شدارن له وتووێژه‌کاندا ده‌ڵێن ده‌بێت ئێران له‌به‌ردانه‌واندن بکات.
هاوکات سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت نیگه‌رانیه‌کی قوڵی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و ڕێککه‌وتنه ناوکیه‌ی زلهێزه‌کانی جیهان له‌گه‌ڵ دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیسرائیل‌دا مۆری ده‌که‌ن.
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆکه به‌رده‌وام ئاگاهی ده‌داته جیهان له‌سه‌ر وتووێژی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ڵێت ته‌وه‌ری ئێران، لۆزان، یه‌مه‌ن زۆر مه‌ترسیداره بۆ مرۆڤایه‌تی و ده‌بێت ڕابگیرێت.