وتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌کانی ئێران له ڕۆژی شممه له لۆزانی سویسرا به خێراتر به‌ڕێوه چوو له کاتێکدا ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک ماوه بۆ گه‌یشتن به دووامهوڵهت بۆ ڕێککه‌وتنێک.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا،ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌شدارییان له وتووێژه‌کان کرد له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف. له کاتێکدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ن به ڕێککه‌وتنێکی به‌رایی تا 31 ی ئه‌م مانگه و پاشان ڕێککه‌وتنێکی گشتگیر تا کۆتایی مانگی 6.
هه‌ردوولا ده‌ڵێن وتووێژه‌کان دوورودرێژ و ئاڵۆز بوون.
ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان ناسراو به گروپی 1+5 ( به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، ڕوسیا و ئه‌ڵمانیا) هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ن به ڕێککه‌وتنێک ک چالاکی ناو‌کی ئێران سنوردار بکات و له به‌رامبه‌ردا سزا ئابورییه‌کان له‌سه‌ر ئێران سوک بکرێن.