په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌و به‌رنوسه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره ئاسایشیه‌ی په‌سه‌ند کردووه که ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر ده‌دات به هێزی پۆلیس بۆ پشکنین و ده‌ستگیرکردن و هه‌روه‌ها ته‌قه کردنیش.
ئه‌م به‌رنوسه که ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌سه‌ندکراوه، ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که‌ی به دوادا هاتووه وه‌ک ده‌ڵێن حکومه‌تی تورکیا وڵاته‌که به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکاری و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها ده‌بات.
په‌سه‌ندکردنی ئه‌م به‌رنوسه وه‌ک ڕێوشوێنی ئاسایشی وه‌ک گورزێکیش وایه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی کورد له تورکیادا که به مه‌به‌ستی کۆتاییهنانه به‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ی ده‌یان هه‌زار که‌سی تیادا کوژراون.
به‌پێی ئه‌م به‌رنوسه په‌سه‌ند کراوه ده‌سه‌ڵاته‌کانی پۆلیسی تورکیا به‌رفراوان کردووه بۆ به‌کارهێنانی چه‌ک، ڕێگه به پۆلیس ده‌دات ئۆتۆمبێلی خه‌ڵک بپشکنن و هه‌روه‌ها خه‌ڵکیش ده‌ستگیر بکه‌ن تا ماوه‌ی 48 کاژمێر به‌بێ فرمانی دادگا.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م به‌رنوسه ده‌سه‌ڵاتیش دراوه‌ته فه‌رمانڕه‌واکانی هه‌رێمه‌کان له تورکیادا بڕیاری ده‌ستگیرکردن بده‌ن ئه‌مه بێ له‌وه‌ی دادپارێزان و دادوه‌رانیش هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه.
ئۆپزسیۆنی سه‌ره‌کی له تورکیا ده‌ڵێت ئه‌م به‌رنوسه ده‌باته دادگای ده‌ستوری وڵاته‌که وه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌کات.
هاوکاتی وتووێژه‌کان له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنوسه، یاسادانه‌ران چه‌ند جارێک به یه‌کدا هه‌ڵده‌شاخان و شه‌ڕیش دروست بووبوو.