له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه له شاری حه‌سه‌که‌ی ڕۆژئاوا به‌لایه‌نی که‌م 49 که‌س کوژران و زیاتر له 177 که‌س بریندار بوون.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس ڕاده‌گه‌ێنێت له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی که له ڕۆژی هه‌ینی له شارێکی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕوویدا ژماریه‌ک کورد کران به ئامانج له کاتێکدا که جه‌ژنی نه‌ورۆزیان ده‌گێڕا.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند یه‌کێک له هێرشه‌کان له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئه‌نجام درا. ئه‌و هێرشبه‌ره ئه‌ندامێکی ڕێکخراوی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوو. ته‌قینه‌وه‌ی دوهه‌میش له نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م ئه‌نجام درا.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریاش ته‌قینه‌وه‌کانی حه‌سه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی نه‌خۆشخانه‌کانی شاره‌که داوای به‌خشینی خوێن بۆ برینداره‌کان ده‌که‌ن.
چالاکوانانی کورد له ناوچه‌که ده‌ڵێن پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانیان له‌وه‌ش زیاتر بێت.