توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فلیمێکی نوێی ڤیدیۆییان بڵاوکردۆته‌وه له‌سه‌ر تۆڕکانی ئینته‌رنێت تیایدا سه‌ربڕینی سێ پێشمه‌رگه‌ی کورد نیشان ده‌دات.
هه‌ر له‌و ڤیدیۆیه‌دا توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاگاهی ده‌ده‌ن ده‌یان دیلی تر ده‌کوژن ئه‌گه‌ر بێتوو کورد بۆرومانکردنه‌کان نه‌وه‌ستێنێت.
کورد که هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران پشتیوانی‌یان ده‌که‌ن، شه‌ڕی دژی توندڕه‌وان ده‌که‌ن له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و هه‌روه‌هاش له سوریادا.
کورده‌کان توانیویانه له پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و که‌رکوکیشدا پێشڕه‌وی به‌ده‌ست بێنن.
له ده‌ستپێکی ئه‌م فلیمه ڤیدیۆییه شه‌ش خوله‌کیه‌دا که هاوکاتی جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاوکراوه‌ته‌وه، خه‌ڵک نیشان ده‌دات که به‌هۆی بۆردومانه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه برینداربوون، پاشان دیمه‌نه‌که ده‌گۆردرێته سه‌ر ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه‌ی به‌رگی پرته‌قاڵییان له‌به‌ردایه و ده‌ستیان له پشته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و ئه‌وجا له سه‌ر چۆک داده‌نیشێنرێن به‌رله‌وه‌ی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی هه‌ر به کوردی قسه ده‌که‌ن سه‌ریان ببڕن.
یه‌کێک له توندڕه‌وان له‌و فلیمه ڤیدیۆییه‌دا ده‌ڵێت "شه‌ڕه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه که بوونه‌ته هاوپه‌یمانی سه‌فه‌ویه‌کان و خاچپه‌رستان"وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به ئێران و به هاوپه‌یمانێتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
پاشان له وتارێکی ئاڕاسته‌کراودا بۆ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق یه‌کێکی تر له توندڕه‌وان ده‌ڵێت "پێشتر ئاگادارمان کردویته‌ته‌وه که هه‌ر ڕۆکێت گرتنه سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دان ئه‌وا یانی به ده‌ستی خۆت یه‌کێک له دیله‌کانت ده‌کوژیت."
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆردومانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان کرد له‌ناو موسڵدا وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ک له‌و هێرشه‌ی توندڕه‌وان کردبوویانه سه‌ر بازاڕێک له هه‌ولێر.
وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌و دیمه‌نه‌کانی ئه‌و فلیمه ڤیدیۆییه له موسڵ وێنه‌کانی گیراون و له‌و شوێنه‌دا که بۆردومانی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کراون.
له مانگی ڕابردوودا ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڤیدیۆیه‌کی تری بڵاوکردۆته‌وه تیایدا به‌لانی که‌م 20 پێشمه‌رگه له ناو قه‌فه‌زدا دانرابوون.
زیاتر له یه‌ک هه‌زار پێشمه‌رگه له‌م شه‌ڕانه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا کوژراون وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز له هه‌واڵه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێکردووه و ده‌شڵێت سه‌دان کوردیش چوونه‌ته ناو توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه.