دادگایه‌کی ئه‌ڵمانیا پیاوێکی به تێرۆریزم گوناهبار کردووه و بڕیاری 6 ساڵ زیندانیکردنی له‌سه‌ر داوه.
دادگا ده‌ڵێت ده‌رکه‌وتووه ئه‌و پیاوه سه‌ره‌وکاری دابین کردنی دارایی کردووه بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که.
دادگای هه‌رێمی دۆسڵدۆرف ده‌ڵێت ئه‌و پیاوه ناوی عه‌بدوڵایه و ته‌مه‌نی 49 ساڵه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی تورکیایی هه‌یه و ده‌شڵێت زیاتر له 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زانراوه که عه‌بدوڵا یه‌کێکه له ڕێبه‌رانی په‌که‌که به‌رله‌وه‌ی بڕوات بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
دادگا ده‌ڵێت عه‌بدوڵا له ساڵی 2007 ه‌وه تا ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی له به‌لژیک له ساڵی 2010 دا سه‌رۆکایه‌تی به‌شی دارایی په‌که‌که‌ی کردووه له به‌شی ئه‌وروپایدا.
له ساڵی 1984 ه‌وه تا ئێستا ده‌یان هه‌زار که‌س له قه‌یرانی نێوان له‌شکری تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستاندا کوژراون له تورکیا.