ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه که ده‌ڵێت به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سوریا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی خۆجیاکردنه‌وه‌ی له قاعیده ده‌کات، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو گرووپێـکی نوێ پـێـکبهێنێت و هه‌ندێـک له وڵاتانی که‌نداو بتوانن پـشـتگیری لێ بکه‌ن بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
ڕاپـۆرته‌که که ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، ده‌ڵێت له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ناو نوسره گوتوویانه وڵاتی قه‌ته‌ر که په‌یوه‌ندیـیه‌کی باشی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه هانیان ده‌دات به‌و ئاڕاسته‌یه هه‌نگاو بنێن تاوه‌کو بتوانرێت کۆمه‌کیان بکات، به‌مه‌ش ڕه‌نگه به‌ره‌ی نوسره بتوانێت بـبێته هێزێـک که به ڕووی داعش بوه‌ستێته‌وه هاوکاتی هێرشی ئاسمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان و پـێشڕه‌وی هێزه کوردیـیه‌کان و له‌شـکری عێراق بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای قه‌ته‌ر و هاوپه‌یمانانی زیاتر ده‌کات له هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕووخاندنی ئه‌سه‌د به‌و شێوه‌یه‌ی خواسته دیپـلۆماسیـیه‌کانی قه‌ته‌ر له ناوچه‌که به‌دی بێن.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن کاربه‌ده‌سـتانی موخابه‌رات له وڵاتانی که‌نداو، له‌وانه قه‌ته‌ر له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو چه‌ند جارێـک له‌گه‌ڵ ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لجولانی ڕێبه‌ری به‌ره‌ی نوسره کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هانی بده‌ن ده‌سـتبه‌رداری ئه‌لقاعیده بـبێت و هه‌روه‌ها چۆن ده‌زگا موخابه‌راتیـیه‌کانیان ده‌توانن له‌م بواره‌دا پشـتگیری لێبکه‌ن. ده‌شڵێن به‌ڵێنیشیان پـێداوه هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له قاعیده جیابـبێته‌وه کۆمه‌کی بکه‌ن.
له‌م دوایـیانه به‌ره‌ی نوسره له باکوری ڕۆژئاوای سوریا توانیویه‌تی چه‌ند گروپێـکی بچوکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا نه‌هێڵێت و ده‌سـتبگرێت به‌سه‌ر چه‌ک و ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵیان، له‌وانه بزوتنه‌وه‌ی حه‌زم که ڕۆژئاوا پشـتگیری لێده‌کرد.
ڕۆیته‌رز له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت موزه‌مجه‌ر ئه‌لشام که که‌سایه‌تیـیه‌کی ئیسلامیـیه و په‌یوه‌ندیـیه‌کی پته‌وی به گرووپه ئیسلامیـیه‌کانه‌وه هه‌یه، له‌وانه به‌ره‌ی نوسره، گوتویه‌تی " قه‌واره نوێـیه‌که به‌م زووانه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و پـێـکدێت له به‌ره‌ی نوسره و جه‌یش ئه‌لموجاهیدین و ئه‌نسار له‌گه‌ڵ چه‌ند گروپـێـکی بچوکی دیکه."
پاشان گوتویه‌تی " ناوی به‌ره‌ی نوسره نامێنێت و له قاعیده جیاده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی قه‌واره‌که‌ی دواخستووه ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌میره‌کانی نوسره له‌سه‌ر ئه‌مه قایل نین."
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی خوازیاره به‌ره‌ی نوسره بـبێته هێزێـکی ته‌واو سوری و په‌یوه‌ندی به قاعیده‌وه نه‌مێنێت.
ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌ی نوسره به ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستی داده‌نێت و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندووه. بۆیه قه‌ته‌ر وه‌های ده‌بینێت به پـێـکهێنانی ئه‌م قه‌واره‌یه کۆسپه یاسایـیه‌کان نامێنن بۆ کۆمه‌کردنی به‌ره‌ی نوسره.
ڕۆیته‌ر ده‌ڵێت نه‌یانتوانیوه له‌م باره‌یه‌وه قسه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی قه‌ته‌ردا بکات.