ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فارسی ئێران ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی داواکه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکردووه‌ته‌وه بۆ ڕاگرتنی چالاکیـیه ناوکیـیه هه‌سـتیاره‌کانی به لایه‌نی که‌م بۆ ماوه‌ی 10 سـاڵ.
ئاژانسه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتویه‌تی ئێران ئه‌م داوا زۆر و ناماقوڵه قبوڵ ناکات.
پاشان زه‌ریف گوتویه‌تی " ئۆباما هه‌ڵوێستی خۆی به جۆره ده‌سـته‌واژه‌یه‌ک ده‌ربڕیوه که جێی قبوڵ نیـیه و هه‌ڕه‌شه ئامێزانه‌یه." به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتویه‌تی وتووێژه‌کانی ئێسـتا له سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چن به‌رده‌وام ده‌بن.
زه‌ریف ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری مۆنترۆی سویسرا بۆ ڕۆژی دووه‌م و پاش چه‌ند کاژمێرێـک له داواکه‌ی سه‌رۆک ئۆباما وتووێژی له‌گه‌ڵ جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام دا.
پاش ئه‌و وتووێژانه که نزیکه‌ی 2 کاژمێری خایاند، زه‌ریف به نه‌رمتر بۆ ڕۆژنامه‌وانان لێدوانی دا.
له وه‌ڵامی پـرسیارێـک، ئایه هه‌ردوولا به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشـتوون، زه‌ریف گوتی " هه‌وڵ ده‌ده‌ین، وه بۆیه ئێمه لێره‌ین."