چالاکوانان ده‌ڵێن هه‌وڵ له ئارادان بۆ دانوستاندن کردن له‌سه‌ر ئازادکردنی زیاتر له 220 خه‌ڵکی کریسچیان که هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه ڕفێندران، هه‌رچه‌نده هێشتا هیچ به‌ره‌وپێشچونێک دیار نییه.
(ئوسامه ئێدوارد)به‌ڕێوبه‌ری نێوه‌ندی ئاشوریه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا و هه‌روه‌هاش ( یۆنان تاڵیه) که گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی ڕێکخراوی دیموکراسی ئاشور‌یه‌کانه ده‌ڵێن شێخه‌کانی عه‌شره‌ته سوننه‌کان له هه‌وڵی دروستکردنی په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
به‌ڕێز تاڵیه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه‌هه‌تا ئێستاش هیچ وه‌ڵامێک نییه.
چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا کریسچیانه‌کانی ڕفاندووه پاش ئه‌وه‌ی هێرشیان کردبووه سه‌ر ژماره‌یه‌ک گوند له هه‌رێمی حه‌سه‌که له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه چاره‌نوسی ئه‌و زیاتر له 220 کریسچیانه‌ی ڕفێندراون دیارنییه.
ئه‌م ڕفاندنانه‌ش ترس و نیگه‌رانی له نێو که‌مایه‌تیه ئاینیه‌کانی سوریا و عێراقیشدا هێناوه‌ته ئاراوه که توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وام که‌مایه‌تیه‌کان ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان.