Accessibility links

هێزە کوردیـیەکان حەشدى شەعبى ئاگادار دەکەنەوە لە چەند جێگەیەکى جەلەولا بکشێنەوە


هێزەکانى حەشدى شەعبى هەوڵى دەرهێنانى ناحیەى جەلەولاى سەر بە پارێزگاى دیالە دەدەن لە بن‌دەستى پێشمەرگە و هێزە ئەمنیە کوردیـیەکانیش هۆشدارى دەدەنە حەشدى شەعبى بەوەى کە دەبێت چەند جێگەیەکى ناحیەکە جێبهێڵن.

موقەدەم هەژار ئیبراهیم بەرپرسى هێزە ئەمنیە کوردیـیەکان لە ناحیەى جەلەولا، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هێزەکانى خوراسانى سەر بە حەشدى شەعبى لە هەر ماڵێکى گەڕەکەکانى جەماهیر و شوهەدا و کەنەسورەى جەلەولا چەند چەکدارێکیان داناوە، کە گوایە ئەو ماڵانەیان کردووەتە بارەگا."

ناوبراو دەڵێت"چەکدارەکانى کەتیبەى خۆراسانى سەر بە حەشدى شەعبیمان ئاگادار کردەوە ، کە دەبێت هەموو هێزەکانیان لە سێ بارەگادا کۆبکەنەوە و ژمارەى چەکدارەکانیشیان بزانین."

ناحیەکانى جەلەولا و سەعدیە کۆتایى ساڵى رابردوو لەلایەن هێزى پێشمەرگە و حەشدى شەعبیـیەوە لە ژێر دەستى داعش دەرهێنران، لە ئێستادا ناحیەى سەعدیە لە ژێر کۆنترۆڵى چەکدارە شیعەکاندایە، بەڵام هێزى هاوبەشى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لە ناو جەلەولادا بوونیان هەیە.

ئەنوەر حسێن بەڕێوەبەرى ناحیەى جەلەولا، ئاماژە بەوە دەکات هێزەکانى حەشدى شەعبى بەپێى رێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانى کورد رۆیشتوونەتە نێو ناحیەى جەلەولا، دەڵێت"هێزەکانى خۆراسانى سەربە حەشدى شەعبى کە ئێستا لە جەلەولا جێگیرکراون سەر بە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقن و ، بەپێى رێککەوتن لەگەڵ کورد رۆیشتوونەتە جەلەولا و جێگیربوون."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:32 0:00

XS
SM
MD
LG