کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له نێوان 21 بۆ 25 ی مانگی دوو به لایه‌نی که‌م 132 چه‌کداری داعش له هه‌ردوو گوندی ته‌ل حه‌میس و جه‌زعه کوژراون به ده‌سـتی هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و خێڵه عه‌ره‌بیـیه‌کانی ناوچه‌که و بۆردومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان.
کۆمه‌ڵه‌که له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاویکرده‌وه ده‌شڵێت له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپـێـکراو بۆی یه‌کلا بووه‌ته‌وه ته‌رمی زۆربه‌ی کوژراوه‌کانی داعش له ده‌سـتی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌دان.
پاشان باس له‌وه ده‌کات هێزه کوردیـیه‌کان توانیویانه به لایه‌نی که‌م 70 گوند و کێڵگه و کۆمه‌ڵگای نیشته‌جێ ڕزگاربکه‌ن و هه‌روه‌ها جاده‌ی سه‌ره‌کی نێوان ته‌ل حه‌میس و ئه‌لهول کۆنترۆڵ بکه‌ن.
پاشان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات له هه‌ندێـک له‌و گوندانه ته‌نها ته‌رمی کوژراوانی داعش دۆزراونه‌ته‌وه که به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان پـێوه‌بووبوون، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیـیه ئاست به‌رزه‌یه که له نێوان هێزه کوردیـیه‌کان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
له کۆتایی به‌یانـنامه‌که کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت له شه‌ڕه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 5 شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌سـتداوه و یه‌کێـکیان شه‌ڕڤانێـکی بیانیـیه.