چه‌کداره‌کانی بۆکۆ حه‌رام هێرشیکی نوێیان کردۆته سه‌ر شاری مایدوگوری، پایته‌ختی هه‌رێمی بۆرنۆ له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی نایجیریا.
ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان سه‌ربازه‌کان و توندڕه‌وانی بۆکۆ حه‌رام ڕۆژی شه‌ممه شه‌وه‌که‌ی ده‌ستی پێ‌کرد و تا ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وام بووه. چه‌کداره توندڕه‌وه‌کان له چوار قۆڵه‌وه هێرشه‌که‌یان ده‌ست پێکردووه.
گه‌ره ئه‌فسه‌رێکی له‌شکریی به ده‌نگی ئه‌مریکای گوتووه توندڕه‌وانی بۆکۆ حه‌رام له هه‌موو جێیه‌کدان.
له ناو شاره‌که‌وه به ئاسانی گوێبیستی زرمه‌ی تۆپی قورس ده‌بیت.
عه‌بدولکه‌ریم هارونا، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌دان خه‌ڵکی سیڤیڵی بینیوه به تاپڕ و تێڵا و قه‌مه‌وه ڕووه‌و شوێنی شه‌ڕه‌که ده‌ڕۆن و ده‌شڵێت خه‌ڵکه‌که ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی سه‌ربازه‌کان بده‌ن بۆ ڕاگرتنی میلیشیاکان.
بۆکۆ حه‌رام ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردووش هه‌وڵێکی تری دابوو بۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شاری مایدوگوری، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ی شکستی پێهێنرا.
پێشتر شیکه‌ره‌وه ئاماژه‌یان به‌وه کردبوو که توندڕه‌وان هه‌وڵێکی تر ده‌ده‌ن بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شاره‌که به‌ر له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی ڕۆژی 14 ی ئه‌م مانگه‌ی وڵاته‌که.