ئۆکرانیا و جودابیره‌کانی سه‌ر به ڕوسیا ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستیان کرد به گه‌ڕێکی نوێی وتووێژی ئاشتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و سه‌ربازو که‌سانی مه‌ده‌نیشی تێدا کوژراون.
به‌رپرسی پۆلیسی هه‌رێمی دۆنتسک که له ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداواندایه ده‌ڵێت به‌هۆی تۆپبارانکردنی ناوچه‌ی ستراتیژی دبالتسهڤ 12 که‌سی سڤیل له ڕۆژی شه‌ممه کوژران. دبالتسهڤ ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری دۆنتسکهوه و ئه‌و شاره‌و لوهانسک به‌یه‌وه‌که گرێ ده‌دات.
وه‌زیری به‌رگری ئۆکرانیا ستیفان پۆلتۆراک ده‌ڵێت جگه له کوشتنی که‌سانی سڤیل 15 سه‌ربازیش له‌و شه‌ڕه‌ی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و جودابیرانی که ڕوسیا پشتیوانیان لێده‌کات کوژراون.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که له ڕۆژهه‌ڵات ئاڵۆزتر بووه، نوێنه‌رانی ئۆکرانیا،ڕوستا و سه‌رهه‌ڵداوان له مینسیکی پایته‌ختی به‌له‌ڕوس کۆبونه‌وه.
ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی که له مانگی 9 له‌سه‌ری ڕێککه‌وتن به به‌رده‌وامی سه‌رپێچی ده‌کرا به‌ڵام له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابوردوو به ته‌واوه‌تی تێکچوو کاتێک سه‌رهه‌ڵداوه‌کان ده‌ستپێکردنی هێرشێکی نوێیان ڕاگه‌یاند به مه‌به‌ستی فراوانکردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان.