وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران که‌سێـکی نوێی ده‌سـتنیشانکردووه بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردنی وڵاته‌که‌ی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده نه‌بوو ڤیزا به‌و که‌سه بدات که سـاڵی ڕابردوو ئێران بۆ ئه‌و پـۆسته ده‌ستنیشـانی کردبوو.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاویکرده‌وه غولام عه‌لی خۆشڕوو هه‌ڵبژێردراوه تاوه‌کو وه‌کو نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاربکات. خۆشڕوو دیـپلۆماتێـکی خاوه‌ن ئه‌زمونه و پـێشـتر وه‌کو جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه و باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاری کردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، مانگی چواری سـاڵی ڕابردوو ئه‌مه‌ریکا ڕه‌تیکرده‌وه ڤیزا به حه‌مید ئه‌بو تاڵبی بدات، چونکه یه‌کێـک بووه له‌و که‌سانه‌ی سـاڵی 1979 به‌شداریکردبوو له هێرشکردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له تاران.
ئێران له‌و کاته‌دا ڕه‌تیکرده‌وه که‌سێـکی دیکه بۆ ئه‌و پـۆسته ده‌سـتنیشـان بکات. ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌که له‌م باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی وڵاته‌که‌ی له ڕێگه یاسایـیه‌کانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێگه‌گرتن له ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌ی ڤیزا به نوێنه‌ره‌کانی نه‌دات.